ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بەدۆخی ئۆكرانیا كۆدەبێتەوە

جیهانی
  • 27-02-2022, 07:00
  • +A -A

    بەدواداچون - INA 
    ئەنجومەنی ئاسایشی نێوەدەوڵەتی سەبارەت بەناكۆكیەكانی نێوان روسیاو ئۆكرانیا كۆدەبێتەوە.
    سەرچاوە دیپلۆماسییەکان ڕایانگەیاند: ئەمڕۆ یەكشەممە  ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کاتژمێر 20:00 GMT کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دەدات و تیایدا بانگهێشتی  ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەكرێت بۆ كۆبونەوەیەكی تایبەت، بەمەبەستی خاوەنداری پڕۆژە بڕیارێک سەبارەت بە ناكۆكیەكانی نێوان روسیاو ئۆكرانیا.
    ئەمە چوارەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش دەبێت لە ڕۆژی دووشەممەوە لەسەر ناکۆکی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا.