بەغدا – ا ه ع مەهدی عەلاق ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ كۆمپانیای بواردا-ی تایبەت بە چارەسەركردنی پیسبونی ژینگە، تاوتوێی پرۆژەكانی ئەو كۆمپانیایەی كرد و داوای كرد سود لە شارەزاییەكانی ببینرێت لەكەمكردنەوەی ئاستی پیسبوونی ژینگەی ناوچە ئازادكراوەكان. لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، ئەمانەی گشتی ئەنجومەنی وەیزران رایگەیاند: مەهدی عەلاق ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران لەنوسنگەی تایبەتی خۆی پێشوازی كرد لە محەمەد نور بەرێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای بوردا لە عێراق كە سەر بە رێكخراوی بریمن-ی ئەڵمانییە لەگەڵ جیهاد محەمەد بەرێوەبەری پرۆژەكانی هەمان كۆمپانیا، لە دیدارەكەدا تاوتوێی پرۆژەكانی ئەو كۆمپانیایە كرا لە ژمارەیەك لە وڵاتان وەك هندستان و وڵاتانی ئەفریقا لە بواری چارەسەركردنی گرفتی ئاوەرۆ و رێوشوێنە زانستییەكان بۆ چارەسەركردنی. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە رێكەوتوون لەسەر دەستكردن بە كاركردن لە شاری موسڵ بەهۆی زۆری ئاستی پیسبوونی ژینگە كە تیرۆریستانی داعش بەسەر ئەو شارەیان هێناوە، دواتریش كاركردن لە ناوچەكانی تری عێراق.