گومەرگ پووچەڵكردنەوەی هەوڵێك بۆ بەقاچاخبردنی ماددە كیمیاییە مەترسیدارەكانى راگەیاند

ناوخۆ
  • 21-02-2022, 14:00
  • +A -A

    به‌غدا-(INA)
    بەڕێوبەرایەتی  دەستەی گشتی گومرگی ،ئەمڕۆ دووشەممە رایگه‌یاند هەوڵێكی پووچەڵكردۆتەوە بۆ قاچاخكردنی ماددە كیمیاییە مەترسیدارەكان لەلایەن گومرگی ناوەندی ئوم قەسر راگەیاند.
    به‌رێوبه‌رایه‌تێكه‌ لە بەیاننامەیەكدا كەده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"ناوەندی گومرگی ئوم قەسری ناوەراست توانی هەوڵێك پووچەڵكاتەوە بۆ به‌ قاچاخبردنی دەفرێكی پڕ لە ماددە كیمیاییە مەترسیدارەكان لە سەرپێچیكردن لە كۆنترۆڵ و ڕێنماییەكان وبە هەوڵی هەواڵگری و گومرگ ئەنجامدرا".
    وتیشی: سەرپێچییەكە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەر سەرپێچیكاران.