دەستگیرکردنى 22 هەڵگرى ناسنامەى سورى لەکاتى بەزاندنى سنوورى وڵات بەئاڕاستەى موسڵ

ئەمنی
  • 20-02-2022, 12:20
  • +A -A

    به‌غداد-INA  
    دەستەى حەشدى شەعبى،ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستگیرکردنى 22 هەڵگرى ناسنامەى سوورى لەکاتى بەزاندنى سنوور بەئاڕاستەى شارى موسڵ ڕاگەیاند.
    دەستەى ناوبراو لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەست ئاژانسى هەواڵى عێراقى(INA)کەوتووە،بڵاویکردەوە"دواى گەیشتنى زانیارى وردى هەواڵگیرى لەبارەى بوونى ژمارەیەک کەس کەلەخاکى سوریاوە دزەیانکردووە بەئاڕاستەى شارى موسڵ،بۆسەیەکى تۆکمە دانرا لەلایەن هێزێکى لیواى 53 بەبەشدارى هەواڵگیرى،وتوانییان بەسەرکەوتوویی 22 کەس دەستگیر بکەن کەهەڵگرى ناسنامەى سوریین".
    ئاماژەیشیدا"ڕێکارى یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر وڕەوانەى لایەنى پەیوەندیدار کراون".