هێزێکى ئەمنى هاوبەش دوو میوانخانەى داعش لەسەڵاحەدین دۆزییەوە

ئەمنی
  • 19-02-2022, 09:22
  • +A -A

    به‌غداد-INA 
    هێزێکى ئەمنى هاوبەشى سوپا وحەشدى شەعبى،ئەمڕۆ شەممە،دوو میوانخانەى تیرۆرستانى داعشى لەسەڵاحەدین دۆزییەوە.
    دەستەى حەشدى شەعبى لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستى ئاژانسى هەواڵى عێراقى(INA)کەوتووە،بڵاویکردەوە"هێزەکە دوو میوانخانەى داعشى لەچوارچێوەى ئۆپراسیۆنێکى ئەمنى لەپارێزگاى سەڵاحەدین دۆزییەوە"،ئاماژەیشیدا"ئۆپراسیۆنەکە لەسەر بنەماى زانیارى وردى هەواڵگیرى لەباشوورى شارۆچکەى بەلەد لەپارێزگاى سەڵاحەدین ئەنجامدراوە".
    وتیشى"هێزەکە کەرەستەى خۆراک ولۆجستى لەنێو هەردوو میوانخانەکە دۆزییەوە"،دووپاتیشیکردەوە"هەردوو میوانخانەکە بەتەواوەتى خاپوورکراون".