پۆلیسی فیدراڵی 32موشەکى کاتیۆشا لە سامەرا تێکشکاند

ئەمنی
  • 18-02-2022, 18:49
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی ،ئەمڕۆ هەینی ،تێکشکاندنى 32 موشەکی کاتیۆشا لە سامەرا ڕاگەیاند
    پۆلیسی فیدراڵی لە راگەیەندراوێکدا کەدەستى ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، بڵاویکردەوە: "هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ کیۆماڵکردنى کەرتى بەرپرسیارێتی لە پاشماوەی چەتە تیرۆریستییەکان".
    ڕاگەیەندراوەکە وتیشى: "هێزێکی لیوای 13ی فیرقەی 4 ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان ئەنجامدا بۆ کیۆماڵکردنى دوورگەی مکیشیفە لە باکوری سامەرا لە پاشماوەی چەتە تیرۆریستییەکان، لەو چوارچێوەیەدا 32 موشەکی کاتیۆشا و 4 بۆمبى چێندراو جۆرێکی  دروستکراوی ناوخۆ دۆزییەوە، کەلەلایەن بەتالیۆنی ئەندازیاریی گۆڕەپانى فیرقەوە تێکشکێنرا".