وەزیرى دەرەوە لەگەڵ هاوتا سعودییەکەى پێشهاتەکانى بارودۆخى ناوچەکە تاوتوێ دەکات

سیاسی
  • 18-02-2022, 15:59
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فوئاد حسێن وەزیرى دەرەوە،ئەمڕۆ هەینى،لەگەڵ میر فەیسەڵ بن فەرحان هاوتا سعودییەکەى،پێشهاتەکانى بارودۆخى ناوچەکەى تاوتوێکرد.
    وەزارەتى دەرەوە،لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستى ئاژانسى هەواڵى عێراقى(INA)کەوتووە،بڵاویکردەوە"فوئاد حسێن وەزیرى دەرەوە،ئەمڕۆ هەینى بەروارى2022/2/18،چاوى کەوت بەمیر فەیسەڵ بن فەرحان هاوتا سعودییەکەى،لە پەراوێزی پەنجا وهەشتهەمین کۆنگرەی میونخ بۆ ئاسایشى نێودەوڵەتى کەلەشارى میونخى ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت".
    ڕاگەیەندراوەکە وتیشى"هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو وڵاتى برا،وڕێگاکانى پتەوکردنى هاریکارى دوولایەنى کردووە،هەروەها دواپێشهاتەکانى ناوچەکەیان خستەڕوو،لەپاڵ ئاڵوگۆڕى پشتیوانیکردن لەڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان".
    لاى خۆیەوە وەزیرى دەرەوەى سعودیە جەختیکردەوە لە"گرنگى سەقامگیرى عێراق وڕۆڵى پێشەنگایەتى لەناوچەکەدا".