ماڕكا: ناسر و لیۆناردۆ فشاریان خستە سەر داوەری ئیتاڵی لەنێوان هەردوو تایمی یارییەكە

وەرزش
  • 16-02-2022, 08:00
  • +A -A

    بەدواداچون_(INA)
    بەگوێری ڕادیۆی  ماڕكای ئیسپانی ڕایگەیاند: قەتەری ناسر ئەلخەلیفی سەرۆكی پاریس سان جێرمان و لیۆناردۆی بەرازیلی  بەرێوەبەری  وەرزشی پاریس سان جێرمان،لەدوای تەواو بوونی تایمی یەكەمی یارییەكەی پاریس سان جێرمان و ریال مەردید،كە دوێنی شەو لە باخچەی پاشا لە پاریس بەرێوەچوو، چوو بوون بۆ ژووری داوەری یارییەكە بۆ ئەوەی پاڵەپەستۆ و فشاری بخەنە سەر، كە داوەری ئیتاڵی  (دانیلی ئۆرساتۆ) یارییەكەی بەرێوە برد.
    هەرچەندەتایمی یەكەمی یارییەكە لە ئاستێكی مام ناوەند بوو،بەڵام تایمی دووەم یارییەكە هێرشە یەك لە دوای یەكەكانی پاریس دەستی پێكرد بوو،لەبەرانبەردا ریال مەدرید بەرگریێكی تۆكمەی كرد بوو وناوەناوەش هێرشی هەڵگەڕاوەئەنجام دەدا،بەڵام مپاپی یاسا و توانا و هاوكێشەكەی گۆڕی و لە خولەكی (90) توانی تاكە  گۆڵی سەركەوتن بۆ پاریس تۆماربكات ویارییەكەش بەم ئەنجامە بەكۆتا هات ،بەڵام یەكلاكردنەوەی كام یانە بۆ قۆناغی هەشت سەردەكەوێ،ئەوە لەنێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ  روودەدات.