ئەمشەو ریال لە باخچەی پاشا میوانە و لشبۆنەش میوانداری سیتیزن دەكات

وەرزش
  • 15-02-2022, 09:00
  • +A -A

    [spoiler][/spoiler]بەدواداچون_(INA)
    بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 11ی شەو یانەی ریال مەردیدى ئیسپانی لە باخچەی پاشای پاریس ببێتە میوانی یانەی پاریس سان جێرمان  لە (حدیقە امرا‌ء)،هەروەها یانەی كوڕانی گواردیۆلا مان ستی بە سیتیزن ناسراوە لە وڵاتی پرتەقاڵەكانی لشبۆنە ئەوانیش 11ی ئەمشەو یاری دەكەن لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەروپا لە قۆناغی (16) دەدا.
    ئەمڕۆ سێ شەممە وسبەی چوارشەممە رێكەوتی 15و16-2-2022 كاتژمێر (11)شەو قۆناغی (16) خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بۆ تۆپی پێ لە شار و پایتەختەكانی ئەوروپا بەرێوە دەچێت.
    كاتژمێر 11ی شەو رێكەوتی 15-2-2022 ئەم دوویارییە بەرێوە دەچێت
    سپۆرتینگ لشبۆنەی پورتوگالی × مانچستر ستی ئینگلیزی.
    پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی × ریال مەدریدی ئیسپانی.
    كاتژمێر 11ی شەو رێكەوتی 16-2-2022 ئەم دوویارییە بەرێوەدەچێت.
    ریدبۆڵ سالسبۆرگی نەمساوی × بایرن میونخی ئەڵمانی.
    ئینتەرمیلانی ئیتاڵی × لیڤەرپولی ئینگلیزی.