فیفا بڕیاریدا یارییەكەی بەرازیل و ئەرجەنتین دووبارەبكرێتەوە

وەرزش
  • 15-02-2022, 08:00
  • +A -A

    بەدواداچون_(INA)
    فیفا بڕیاریدا بە دووبارەكردنەوەی  یاری بەرازیل و ئەرجەنتین كە لە یارییەكانی  پاڵاوتنی سەركەوتن بۆ مۆندیالی 2022 ڕاگیرابوون بۆ ئەوەی دواتر بڕیار لەسەر رێكەوت و شوێنی یاریەكە بدرێت بەپێی بەیاننامەیەكی فەرمی فیفا كە دوێنێ بڵاوكرایەوە,
    هەروەها بڕیارەكە بریتی بوو لە وەستاندنی چوار یاریزان لە ئەرجەنتین بۆ دوو یاری (ئێمیلیانۆ مارتینێز، كریستیان ڕۆمرۆ، جیۆڤانی لوسیلسۆ و ئێمیلیانۆ بۆندیا)  كە لە خولی ئینگلیزیدا یاری دەكەن.
    ئەرجەنتین لە 5ی كانوونی یەكەم  ساڵی رابردوولە یاریەكە كشایەوە دوای ئەوەی كە فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی بەرازیل هەوڵیان دا یاریزانانی ئەرجەنتینی دووربكەنەوە لەیاریگا ولایان بدەن كە بەهۆی بڵاوبونەوەی ئۆ میركۆنەوە لەو شوێنەدا ئەوانەی لە بەریتانیاوە هاتوون وكەرەنتین نەكراون.