ئەمڕۆ گەڕی 21 نایابی عێراق ئه‌نجامده‌درێت

وەرزش
  • 14-02-2022, 09:10
  • +A -A

    بەغدا_(INA)
    دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ، لە شاری  بەغدا و پارێزگاكانی تر، شەش یاری لە خولی نایابی تۆپی پێی عێراق بەرێوەدەچێت و هەنگاوی گەڕی 21ی خولی نایاب دەست پێدەكات  و كە دیارترینیان رووبەڕووبوونەوەی یانەی شوڕتەی خاوەن ریزبەندی یەكەمه، كا تا ئێستا سەوزپۆشەكانی قیسارە زۆربەی یانەكانیان لەخۆیان دووركردۆتەوە و بەتەنیا پێشكەنگ ولە لوتكەن ولەگەڵ یانەی كارەبا لەیاریگای شەعب بەیەكدەگەن.
    كوڕەكانی هارپی سەوز بەدوای درێژەدان بە نمایشە جیاكەرەوەكانی ئەم وەرزەدا دەگەڕێن و دوورتر لە پێشڕەوییەكە دەڕۆن كە بە خاڵێك (56) خاڵ لە سەرەوەی ریزبەندین، لە كاتێكدا كارەبا دەچێتە ناو تاقیكردنەوەیەكی قورسەوە كە هیوادارە ئەنجامێكی باش بەدەست بهێنێت و پەیژێك ببڕێت كە قورسە وئەویش لە ریزبەندی (13) هەمینە و (24) خاڵی هەیە.
     لەیارییەكی تردا لە یاریگای ئەفسوناوی ئەحمەد رازی میوانداری ئەفسوناوی هەردوو یانەی كەرخ و زاخۆی رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە، یانەی كەرخی كەناریش پشت بە پێكهاتە لاوەكانی دەبەستێت و زەمینەی یاریگاكەی دەكات بۆ ئەوەی سەركەوتنێك بەدەستبهێنرێت كەبۆ پلەی باشتری پێبەخشێت و لە بەرامبەردا كوڕەكانی خابوور یانەی زاخۆش ئەوانیش دەیانەوی لەخاوەن ماڵ ببەنەوە هەنگاوی گرنگتر بۆ ریزبەندی پێشەوە پێشڕەوی بكەن.
    یانەی تەڵەبە دەبنە میوانی نەجەف، لە ڕووبەڕووبوونەوەیەكی سەختدا بۆ هەردوولا كە دەیانەوێت بەردەوام بن لە پێشبڕكێكردن لە پلە پێشكەوتووەكاندا
    تەڵەبە  هیوا دەخوازێت لە م یارییە سەركەوتن وسێ خاڵ لە خاوەن ماڵ وەربگرێت،دوای ئەوی لە یاری پێشوو لەگەڵ شوڕتە بە ئەنجامی (1-0) دۆڕا،هەرچەندە سەركەوتن بەسەر نەجەف لەنێو یاریگا وهاندەرانی خۆی زۆر قورسە.
    لە یارییەكانی تری ئەمڕۆدا یانەی مینا لەبەردەم نەوتی بەسرە یاری دەكات و یانەی نەوتیش میوانداری یانەی نەورۆز دەكات و یانەی سناعەش لەگەڵ یانەی ئەلقاسم هاوتا كەی رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە.
    ماوەتەوە بڵێیین لە كاتێكدا 21مین خولی ڕۆژی سێشەممە تەواو دەبێت لەگەڵ بەرێوەچوونی چوار  ڕووبەڕووبوونەوە، ئەمانەی  بەغدا لە یاریگای خۆی لەگەڵ یانەی هەولێر و نەوتی میسان وەك میوانی سەر نەوتی وەسەت لە یاریگای ئۆڵۆمپی نەجەف و ئەلزەورا لە یاریگای نوێ یانەی دیوانیە وەردەگرێت .