ڕۆناڵدۆ ده‌یه‌وێت مانچستەر یونایتد جێبهێڵێت

وەرزش
  • 12-02-2022, 13:30
  • +A -A

    به‌دواداچون-(INA)
    ڕۆژنامەى زه‌ سه‌ن ئاشکرایکرد، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی یاریزانی مانچستەر یونایتد لەلای کەسە نزیکەکەکانی دانی بەوەداوە، یەکەم جارە هەست بەهەڵکشانی تەمەنی دەکات و دوورخستنەوەشی لە هەندێک لە یارییەکانی یانەکەى لەلایەن ڕاهێنەرە جیاوازەکانەوە ئاماژەیە بەوەی بە نیاز نین وەک یاریزانێکی سەرەکی سوود لە تواناکانی وەربگرن.
    ئێکسپرێس ئاماژەى بەوەدا، هەفتەى ڕابردوو ڕۆناڵدۆ یادی 37 ساڵەى تەمەنی کردووە هاوکاتیش لەلایەن ڕانیک بۆ یارییەکەى بێرنلی دوورخرایەو ئەوەش یاریزانەکەى ناچارکردووە بیر لە کەمکردنەوەى ماوەی گرێبەستەکەى لەگەڵ مان یونایتددا بکاتەوە کە لە هاوینی 2023 کۆتایی پێدێت.
    ڕۆنامەکە باسیلەوەشکرد، بەهۆی هەڵشکانی تەمەنی ڕۆناڵدۆ دەیەوێت بەردەوام بێت لە پاراستنی توانای جەستەیی و بیسەلمێنێت کە هێشتا لە یاریگادا ژمارەیە و مانەوەشی تا کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەى پەیوەستە بە بەدەستهێنانی کورسییەک لەوەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ و ڕکابەریکردنی یانە گەورەکان بۆ بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزی چامپیۆنزلیگ کە بەڕای چاودێران ئەگەرێکی لاوازە.