بەرگری شارستانی هەولێر: تەرمی دانەری ۱٠ مانگ دۆزرایەوە

ناوخۆ
  • 12-02-2022, 10:50
  • +A -A

    هەولێر ـ INA
    بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: تەرمی منداڵێک کە زیاتر لە مانگێک لەمەوبەر لە لافاوەکانی هەولێر خنکا دۆزراوەتەوە.
    سەرکەوت کارش وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: تیمەکانی بەرگری شارستانی تەرمی دانەر نەبەز تەمەن 10 مانگیان دۆزیوەتەوە، کە لە لافاوەكەی ئەم دواییەی هەولێر خنکا.
    وتیشی: هاوڵاتیەك لە ناحیەی شەمامک تیمەکانی بەرگری شارستانی ئاگاداركردەوە کە تەرمی منداڵێک دۆزراوەتەوە،و تیمەکان خێرا چونە شوێنی روداوەكە بۆ هەڵگرتنەوەی تەرمەكە کە زیاتر لە مانگێکە بەدوایدا دەگەڕان.
    لەماوەی رابردودا لە پارێزگای هەولێر لە دوای بارانێكی زۆز لافاو چەند گەڕێكی ئەو پارێزگایەی گرتەوەو جگە لە زیانێكی زۆی مادی ۱۲ كەس خنكان، یەكێك لەوانە دانەری تەمەن ۱٠مانگ بوو.