ئەمڕۆ تۆپی دەستی عێراق دەیەوێ مێژوو تۆماربكات بۆ مۆندیال

وەرزش
  • 30-01-2022, 09:31
  • +A -A

    بەغدا_(INA)


    ئەمڕۆ یەكشەممە، هەڵبژاردەی تۆپی دەستی عێراق لەیارییەكی یەكلاكەرەوە رووبەڕووی هاوتاكەی كۆریای باشوور دەبێتەوە، لە پاڵەوانێتی ئاسیادا، كە لە ئێستادا لە سعودیە بەڕێوەدەچێت.
    شێرەكانی رافیدەین خوازیارن یاریەكە جێگیر بكەن و دەستكەوتی مێژوویی بەدەست بهێنن و پێنجەم كارتی شیاوی مۆندیالی دەستی 2023 لە پۆڵەندا و سوید بەدەست بێنن، سەرەڕای سەختی یارییەكە بەرامبەر شەمشۆنی كۆری كە بەهێز و چارەنوسساز دەبێت و ئەو دوو هەڵبژاردەیە دەیانەوێت سەركەوتن بدەست بێنن دوور لە هەموو هەژمار و  دیدەكان.
    هەڵبژاردەی دەستی عێراق بە پەلە لەسەر ئەو ڕۆحیانە دەژمێرێت كە دوای سەركەوتن لە یارییەكانی پێشوویدا بەدەستهاتوون لەگەڵ شینی كوێتی و بەم شێوەیە پلەی سێیەمیان لە گروپی B فڕاند و كاتی دەژمێرن بۆ پێشبڕكێكانی هەڵبژاردەكەمان  ،چونكەچەند یاریزانێك پێكانینان هەیە،دیارترینیان (وائیل حافیز) و گۆڵپارێز (مونتەزەر قاسم). 
    هەڵبژادەی تۆپی دەستی عێراق  بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی پاڵەوانیەتی ئاسیا لە 20هەمین خولی خۆیدا پاش دوو بردنەوەی بەسەر عومان 31 / 29 و ئیمارات 32 / 31 و دۆرا بە قەتەر و لە چارەكی كۆتاییشدا تیمەكەمان بە 3 گۆڵ بە ئێران و بەحرەین دۆڕاند،بەڵام دوای یەكسان یوونی لەگەڵ تۆپی دەستی كوێت بە (25-25)، هەڵبژاردەی تۆپی دەستی عێراق بە جیاوازی گۆڵ سەركەوت بۆ پاشكۆ بە سێیەم وئەمڕۆ كاتژمێر 6 ئێوارە رووبەڕووی كۆریای باشوور دەبێتەوە وسەركەوتن راستەخۆ بۆ مۆندیال سەردەكەوێت.