تەندروستی: بارودۆخی پەتای كۆرۆنا لە ژێر كۆنترۆڵدایە

ناوخۆ
  • 28-01-2022, 18:30
  • +A -A

    بەغداد ـ INA


    وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیەنێت: بارودۆخی پەتای كۆرۆنا لە ژێر کۆنترۆڵدایە، و مەرجی وەرگرتنی جورعەی سێیەمی ڤاكسینیش دیاریدەكات.
    ریاز عەبدولئەمیر بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ هەینی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاند: تا ئێستا بارودۆخی پەتای كۆرۆنا لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە لە ڕووی ئامادەکاری پزیشکی و پێداویستیەکان و نەخۆشخانەکان بۆ گونجان لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی توشبوان.
    وتیشی: ناکرێت هەر لە ئێستاوە ئەوە بزانرێت ئایا توشبوان زیاد دەكات یان دۆخەكە جێگیر دەبێت بۆ ماوەیەکی دیاریکراو، بەڵكو  ئەمە لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕووندەبێتەوە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ژەمی سێیەمی ڤاکسینەکە زۆر پێویستە بۆ ئەو کەسانەی کە ماوەی شەش مانگە ژەمی دووەمیان وەرگرتوە.
    وتیشی: "توێژینەوەی زانستی دەریخستووە کە ژەمە سێیەمەکە بەرگری زیاتر دەكات، بەتایبەتی بۆ كۆرۆنای گۆڕاو (ئۆمیكرۆن) و کەمکردنەوەی داخڵكردنی توشبووان لەنەخۆشخانە.
    بەپێی بەڵگەنامەیەک کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوە، مەبەست لە وەرگرتنی ڤاكسین زیادکردنی بەرگرییە بۆ هاوڵاتیان و پاراستنیان لە کۆرۆنا و گۆڕاوەكانی بە تایبەتی ئۆمیكرۆن.