نێچیرڤان بارزانی:جەخت لەسەر پێویستی هەماهەنگی نێوان هەرێم و بەغدا دەکەینەوە بۆ لەناوبردنی داعش

سیاسی
  • 21-01-2022, 20:10
  • +A -A

    بەغدا_(INA )

    نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ،ئەمڕۆ هەینی لەبارەی هێرشە تیرۆرستییەکەی سەر شارۆچکەی عوزێم لە سنووری پارێزگای دیالە، جەختی لەسەر پێویستی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەولێر و بەغدا کردەوە بۆ لەناوبردنی تیرۆرستانی داعش.
    بارزانی لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) بینیویەتی گوتی:"سەرکۆنە کردەوە تیرۆرستییەکەی ئەمڕۆ هەینیی سەر ناوچەی عوزێم دەکەین کە بووە هۆی شەهیدبوونی ژمارەیەک سەرباز".
    هەروەها نووسیویەتی "تا ئێستاش داعش هەڕەشەیە لەسەر ئاسایش و سەقامگیری وڵات، جەخت لەسەر پێویستی و هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەینەوە، بۆ لەناوبردنی داعش".