تەندروستی سلێمانی: ٤۲ حاڵەتی ئۆمیكرۆن تۆماركران

ناوخۆ
  • 19-01-2022, 14:44
  • +A -A

    سلێمانی (ئ.ه.ع)
    بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ چوار شەممە رایگەیاند: ٤۲ حاڵەتی ئۆمیكرۆن تۆماركراون.
    لە كۆنگریەكی رۆژنامەنوسیدا كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ.ه.ع) ئامادەیبوو، سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: لەسنوری پارێزگاكەدا ٤۲ حاڵەتی كۆرۆنای گۆڕاو (ئۆمیكرۆن) تۆماركراوە.
    پێشتر بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاندبوو:
    ١٠ حاڵەتی گومانلێکراوی ئۆمیکرۆنمان رەوانەی تاقیگەی مەرکەزی لە بەغداد کردووە.