میری كوەیت مەرسومێك بۆ پێكهێنانی كابینەیەكی نوێی حكومەت دەردەكات

  • 11-12-2017, 00:00
  • +A -A

    سەباح ئەحمەد سەباح میری كوەیت ئەمرۆ دوو شەممە مەرسومێكی بۆ پێكهێنانی كابینەیەكی نوێی حكومەت بەسەرۆكایەتی جابر مبارەك ئەحمەد سباح دەركرد كە لە 15 وەزیر پێكهاتووە و لە نێویاندا 2 ژن هەن. پێكهێنانی ئەو كابینە نوێیەش دوای دوو مانگ لە قوبوڵكردنی دەستلەكاركێشانەوەی حكومەتی پێشوو دێت دوای لێپرسنەوە لێیان لەلایەن پەرلەمانەوە. لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی كوەیت (كونا) بڵاویكردەوە شێخ ناسر سەباح – ئەحمەد جابر سەباح بونەتە جێگرانی سەرۆك وەزیران و وزیری بەگری لەبری شێخ خالد سەباح. هەر لە كابینەی نوێی حكومەتدا شێخ سەباح خالید سەباح پۆستی وەزیری دەرەوەی پێسپێردراوە و پۆستی وەزیری ناوخۆش بە شێخ خالید جەراح سەباح سپێردراوە.