وەزارەتی تەندروستی بڵاوبونەوەی ئۆمیكرۆن لە عێراق رادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 18-01-2022, 20:15
  • +A -A

    بەغداد(ئ.ه.ع)
    وەزارەتی تەندروستی عێراق راگەیاند: زۆربەی ئەو کەسانەی داخلی نەخۆشخانە كراون ئەوانەن ڤاکسینیان وەرنەگرتوە.
    وەزارەتی تەندروستی لە بەیاننامەیەكدا كە كۆپیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ.ه.ع)ناردوە، دەڵێت: لیژنەی راوێژكاری و شارەزایانی بواری بڵاوبونەوەی پەتا بەردەوامن لە چاودێریكردنی رەوشی بڵاوبونەوەی پەتاكە لە عێراق، كە شایەتی بەرزبوونەوەی خێرای ژمارەی هەوکردنەکان دەدەن لەگەڵ زیادبوونی ڕێژەی توشبوان لە چەند ڕۆژێکدا لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی فایرۆسی نوێی گۆڕاوی ئۆمیرۆن.
    هەروەك تەئكیدیكردەوە لە زیادبوونی ڕێژەی داخڵبون لەنەخۆشخانەکان و زۆربەی ئەوانەشی داخلكراوان ئەوانەن كە ڤاكسینیان وەرنەگرتوە.
    وەزارەتی تەندروستی دووبارە هۆشاریدا لەوەی كە ئەم ڤایرۆسە گۆڕاوە توانای بڵاوبونەوە زۆرترە لەنێوان ئەوانەی ڤاكسینیان وەرنەگرتوە و نیشانەكانیان تیایدا زۆزتر دەبێت و پێویست دەكات داخلی نەخۆشخانە بكرێن.
    وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاوڵاتیان دەكات روبكەنە ناوەندەكانی وەرگرتنی ڤاكسین و خۆیان بكوتن بۆ  ئەوەی ئەو شەپۆلە نوێیەی لە پێشمانە تێیپەڕێنین.
    هەروەها داوا لە هەموو وەزارەت و دامودەزگا حکومی و ناحکومییەکان دەكات کە بڕیارەکانی لیژنەی باڵای تەندروستی و ئاسایشی نیشتمانی جێبەجێ بکەن سەبارەت بە بەدواداچوونی وەرگرتنی ڤاكسین لەلایەن کارمەندان و ئەو كەسانەش كەسەردانی دامەزراوەكانیان دەكەن.