هەڵبژاردەی نیشتمانی و ئۆگەندا لەبەغدا یاری دەکەن

وەرزش
  • 6-01-2022, 20:30
  • +A -A

    به‌غدا-(ئ.ه‌.ع)
      
    یه‌كێتى تۆپى پێى عێراقى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،رایگه‌یاند هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى له‌ 21ى كانونى دووه‌مى ئه‌م مانگه‌ له‌ به‌غدا روبه‌روى هاوتا ئۆغه‌ندیه‌كه‌ى ده‌بێته‌وه‌.
    ئه‌حمه‌د موسه‌وى وته‌بێژى فه‌رمى یه‌كێتێكه‌ لە ڕاگەیەنراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(ئ.ه‌.ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى له‌ یاریگاى حه‌بیبیه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌ به‌غدا روبه‌روى هاوتا ئۆگه‌ندیه‌كه‌ى ده‌بێته‌وه‌".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد"واده‌ى ئه‌نجامدانى یاریه‌كه‌ له‌ 21ى ئه‌م مانگه‌ ده‌بێت".