نوسینگەی فەرماندەی گشتی جەخت لەسەر چەند خاڵێک دەکاتەوە لەبارەی ئاسایشی بەسڕە وبۆشاییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان

ئەمنی
  • 8-12-2021, 20:15
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    نوسینگەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان،ئەمڕۆ چوارشەممە،ئامانجی هەردوو سەردانەکەی مستەفا کازمی سەرۆکی وەزیران بۆ مەخمور وبەسڕە دوای ئەوەی دوو پەلاماریان تیایدا ڕوویدا وژمارەیەک شەهید وبرینداری لێکەوتەوە،خستەڕوو،جەختیشیکردەوە لەبەرپاکردنی ئۆپراسیۆنەکان لەپێنج قۆڵەوە لەناوچەکانی بۆشایی ئەمنی لەگەڵ هەرێمی کوردستان،دووپاتیشیکردەوە هێزە ئەمنییەکان رێگە نادەن دەستکاری ئاسایشی بەسڕە بکرێت.
    لیوا یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی نوسینگەی فەرماندەی گشتی،بەئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)ڕاگەیاند: "سەردانەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران بۆ مەخمور چەندین پەیامی هەڵگرت کە یەکەمیان دڵنیایی  و دڵنیاکردنەوە بوو بۆ هاوڵاتیانی ئەو گوندانەی کەلەلایەن تاقمە تیرۆرستییەکانی داعشەوە پەلاماردران،پەیامی دووەمیش هەماهەنگی هاوبەشە لەگەڵ هێزی پێشمەرگە کە بەشێکە لەسیستمی بەرگری نیشتمانی عێراق".
    وتیشی: "ئەمڕۆ لە پێنج قۆڵەوە لە پارێزگای دیالە و سەڵاحەدین و باشوری کەرکوک و مەخمور ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەستیپێکرد، کە بە مەبەستی بەدواداچوونی پاشماوەکانی چەتەکانی داعشە، کە ناوچەی بۆشایین لە نێوان هێڵی جێگیربوونی هێزەکانی حکومەتی فیدراڵ و هێزی پێشمرگە".
    وتیشی: "ئەم ئۆپەراسیۆنانە بەردەوام دەبن و هەماهەنگییەکی باڵا هەیە لەنێوان هەردوولا واتە لەنێوان ئەفسەرانی  سوپای عێراق و  پێشمەرگە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری هەواڵگری و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش و یەکخستنەوەی ڕیزەکان بۆ لەناوبردنی چەتەکانی داعش".
    سەبارەت بە سەردانەکەی سەرۆک وەزیران بۆ بەسرە جەختی لەوە کردەوە کە "سەردانەکەی کازمی بۆ ئەوێ  بۆ ئەوەی بزانین کردەوە تیرۆریستییەکە دژی هاوڵاتیان چی بووە و لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە و سەرکردە ئەمنییەکانیش کۆبووەوە و جەختیشی کردەوە کە نابێت ڕێگە بە گروپی مەرگ بدرێت کردەوەی تاوانکاری دژی هاوڵاتیان ئەنجام بدات".
    دووپاتیشیکردەوە: "دەزگای هەواڵگری وپرۆسەی  لێکۆڵینەوەیش لە کردەوە تاوانکارییەکانی ئەم دواییەی بەسرە هەیە بۆ گەیشتن بە ئەنجامدەران و هێزە ئەمنییەکان ڕێگە بە هیچ کەسێک نادەن دەستکاری ئاسایشی بەسرە بکات و بە دەستێکی پۆڵایەنەوە لێیان دەدەین".