كازمى دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی ئه‌منى له‌تاڕمییه‌ راگەیاند

ئەمنی
  • 23-08-2021, 11:05
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مستەفا کازمی سەرۆك وەزیران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،دەستپێکردنی ئۆپەراسۆنێکی بە ئامانجی لەناوبردنی شانە نووستووەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە قەزای تارمییە باکووری بەغدا، راگەیاند،كه‌چى ئاماژه‌یشیدا به‌وه‌ى توانیویانە زۆرێک لە قەیرانەکان چارەسەر بکەن و بەسەر بەشێک لە بەرەنگارییەکاندا زاڵببن
    نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"کازمی سەردانی قەزای تارمییەی کرد و لە میانیدا لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەکاندا کۆبوویەوە.
     لە میانی کۆبوونەوەکەدا، مستەفا کازمی رایگەیاندووە "بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بەرپرسیاریەتێکە دەبێت ھەموومان بەشداری تیایدا بکەین و لەناوبردنی تیرۆر و وشککردنی سەرچاوەکانی تیرۆریش، پێویستی بەتوانا و ھێزی ئێوە و ھاوکاریکردنی نێوان دەوڵەت و ھاوڵاتیان ھەیە".
    باس لەوەشکراوە کە سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی ھەروەھا جەختیکردووەتەوە لەوەی کە پێویستە پێداچوونەوە بۆ ئەو پلانە ئەمنییە بکرێت کە لە رووبەڕبوونەوەی شانە نووستووەکاندا جێبەجێ دەکرێت و ئاشکراشیکردووە کە ھێزی زیاتر لە تارمییە بڵاودەکرێتەوە و وتی پێویستە ئێوە پێکەوە و بە جیددی کار بکەن و لەسەر ئاستی باڵایش ھاوکاریی و ھەماھەنگیی یەکتر بکەن بۆ ئەوەی بتوانن بە باشترین شێوە ئەرکی خۆتان جێبەجێ بکەن".
    لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا مستەفا کازمی گوتویەتی "داوا لە دانیشتوانی قەزای تارمییە دەکەم کە بەردەوام بن لە ھاوکاریکردنی ھێزە ئەمنییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، بەتایبەتیش لە پێدانی زانیاری بە ھێزە ئەمنییەکان لەبارەی ھەر جموجۆڵێکی گوماناوی ئەگەر لە ناوچەکە بەدی کرا".
    بەپێی راگەیەندراوەکە سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی راشیگەیاندووە "لێرەوە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێک بە ھاوکاریی لەگەڵ دانیشتوانی قەزای تارمییە بە ئامانجی لەناوبردنی شانە نووستووەکان لە ناوچەکە رادەگەیەنێم".
    ئاماژە بەوەیشدراوە کە مستەفا کازمی ھەروەھا وتویەتی "پێویستە ھەمووان لە دەنگە توندئاژۆەکان بە ئاگابین کە بەدوای دەرفەتێک دەگەڕێن بۆ خوڵقاندن و نانەوەی دووبەرەکی کۆمەڵایەتیی لەنێوان عێراقییەکان، عێراقییەکان ئەو دەنگانە رەت دەکەنەوە، چونکە سەلماندوویانە کە بەو جۆرە گوتارانە فریونادرێن".
    هەروەها رایگەیاندووە کە عێراق بە رەوشێکی زۆر ھەستیاردا تێپەڕدەبێت و توانیویانە زۆرێک لە قەیرانەکان چارەسەر بکەن و بەسەر بەشێک لە بەرەنگارییەکاندا زاڵببن و گوتویەتی "دوو مانگ لەبەردەماندا ماوە بۆ ئەوەی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە ئەنجام بدرێت کە دواتر حکوومەتێکی نوێ پێکدەھێندرێت و بەردەوام دەبێت لەسەر ئەو دەستکەوتانەی کە لە میانی ئەمساڵ و چەند مانگی رابردوودا، بەدەستمان ھێناون".
    لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوەکە کە مستەفا کازمی ئاماژەی بەوەداوە "ئێمەی عێراقییەکان لە بەردەم وەرچەرخانێکی گەورەی مێژووییداین و پێویستە ھەموو ھاوکار و یارمەتیدەربن لە تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە و بەدیھێنانی بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان"