وەزارەتی دەرەوە گەڕانەوەی خۆبەخشانەی 433 کۆچبەری عێراقی لە مینسکەوە ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 2-12-2021, 13:35
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتی دەرەوە ،ئەمڕۆ پێنجشەممە گەڕانەوەی 433 کۆچبەری خۆبەخشی عێراقی لە مینسک ڕاگەیاند.
    ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند "بە هەماهەنگی لەگەڵ هێڵی ئاسمانی عێراق، وەزارەت دەستی کردووە بە ڕێکخستنی گەشتێکی گەڕانەوە بۆ کۆچبەران بە خۆبەخشانە لە مینسکەوە بۆ عێراق".
    وتیشی: "تا ئێستا وەزارەت 140 پاسپۆرتی بۆ ئەو پەنابەرانە داوە کە پاسپۆرتەکانیان لەدەستداوە".