پەرلەمانی کوردستان لیژنەیەک دەنێرێتە پۆڵەندا بۆ تاوتوێکردنی ڕەوشی پەنابەران

ناوخۆ
  • 15-11-2021, 16:52
  • +A -A

    هەولێر ـ اەع

    پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ،ئەمڕۆ دووشەممە ناردنی لیژنەیەکی بۆ پۆڵەندا ڕاگەیاند بۆ تاوتوێکردنی ڕەوشی پەنابەران لەوێ.
    رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) ی وت:"ئەوەی لە سنووری بیلاروسیا و پۆڵەندا ڕوودەدات نایاساییە و بووەتە دیاردە".
    باسی لەوەکرد"پەرلەمانی هەرێم بڕیاریدا لیژنەیەک ڕەوانەی پۆڵەندا بکات بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرپرسان و ڕێکخراوە مرۆییەکان کۆببێتەوە بۆ باشترکردنی دۆخی ئاوارەکانی ئەوێ و یارمەتیدانیان".
    بەپێی میدیاکانی کورد" زۆرینەی عێراقییەکان لە سنوری بیلاروسیا و پۆڵەندا کوردن".
    وەزارەتی دەرەوە ،ئەمڕۆ دووشەممە بەردەوامبوونی تۆماری ناوی ئەو کەسانەی ڕاگەیاند کە خوازیاری گەڕانەوەی خۆبەخشانەن لە بیلاروسەوە.
    ئەحمەد ئەلسەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) ی ڕاگەیاند:" دیپلۆماسیەتی وەڵامدانەوەی نەتەوەیی بە گەڕانەوەی خۆبەخشانەی کۆچبەرانی عێراق بەردەوامە و ئێمە لەگەڵ دەسەڵاتدا یەکخراوین بۆ ئەوەی ئەمە بەدەست بهێنین".
    ناوبراو، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە باڵیۆزخانەی عێراق لە مۆسکۆ بەردەوامە لە تۆمارکردنی ناوی ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت بە خۆبەخشانە بگەڕێنەوە لە کاتی گەشتە نائاساییەکەدا، کە لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا لە بیلاروسەوە دەبێت".