سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە پێویستی پشتیوانیکردن لە کەمکردنەوەی بارگرژییەکانی ناوچەکە و پاراستنی سەقامگیری

سیاسی
  • 30-11-2021, 13:47
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار ،ئەمڕۆ سێشەممە،جەختیکردەوە لە پێویستی پشتیوانیکردن لە کەمکردنەوەی بارگرژییەکانی ناوچەکە و پاراستنی سەقامگیری لە عێراق.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)کەوتووە رایگەیاند:"د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆمار لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە میخائیل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا و نێردەی تایبەتی سەرۆکی روسیا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. 
    لە سەرەتای دیدارەکەدا میخائیل بۆگدانۆڤ سڵاوی ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیای گەیاندە سەرۆک بەرهەم، ھەروەھا سەرۆک کۆمار سڵاوی خۆی ئاڕاستەی سەرۆک پۆتین کرد لە رێگەی میخائیل بۆگدانۆڤ.
    هەر لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا سەبارەت بە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست لە سەرجەم بوارەکاندا و هەماهەنگی لەبواری ئاسایش و بەرگری و ئابووری و بازرگانی و کەلتووری لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندی هەردوو وڵات و گەل، ھاوکات بەگرنگییەوە باس لە کارە ھاوبەشەکانی لیژنەی عێراق و روسیا و بە دواداچوون بۆ رێککەوتننامە و لێکتێگەیشتنەکان کرا کە واژۆ کراوە.
    لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا گفتوگۆکرا سەبارەت بە گۆڕانکاریییەکانی ناوچەکە و سەرۆک بەرهەم جەختیکردەوە لە پێویستی پاراستنی دیالۆگ و بەیەکگەیشتن لە بارەی دۆسییەکانی ناوچەکە و کەمکردنەوەی بارگرژییەکان و پێکەوە کارکردن بۆ بەگژاچوونەوەی ئاڵینگارییەکانی تیرۆر و ئابووری و گۆڕانی کەشوهەوا.
    لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار دووپاتیکردەوە کە عێراق ھەنگاو دەنێت بە ئاڕاستەی پەیوەندی هاوسەنگ بۆ پشتیوانیکردن لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و عێراق و گەڕانەوەی رۆڵی گرنگی عێراق روەو پتەوکردنی ھەماھەنگی ئابووری و بازرگانی و دەرفەتی گەشەپێدان.
    لای خۆیەوە میخائیل بۆگدانۆڤ پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری عێراق دووپاتکردەوە، ھەروەھا جەختیکردەوە لەپتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات، و ئاماژەشیکرد بۆ رۆڵی گرنگی عێراق لە گۆڕەپانی ناوچەکەدا.