وه‌قفى سونى یه‌ك ملیۆن دینار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه‌ى ئاواره‌كان ته‌رخانده‌كات

ناوخۆ
  • 25-11-2021, 15:45
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    دیوانى وه‌قفى سونى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،بڕى یه‌ك ملیۆن دینار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه‌ى ئاواره‌كان بۆ زێدى خۆیان ته‌رخانكرد.
    په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئیڤان فایه‌ق جابرۆ وه‌زیرى كۆچ وكۆچبه‌ران وسه‌عه‌د كه‌مبه‌ش سه‌رۆكى دیوانى وه‌قفى سونى سه‌ردانى كه‌مپى ئاشتى ئاواره‌كانیان له‌سلێمانى كرد،وچه‌ندین هاریكاریان پێشكه‌شى خێزانه‌كان كرد وهانیاندا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه‌ بۆ زێدى خۆیان".
    وتیشى"سه‌رۆكى وه‌قفى سونى جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌وه‌ى هه‌ر خێزانێك خواستى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانیان هه‌بێت بۆ زێدى خۆیان ئه‌وه‌ وه‌قفى سونى بڕى یه‌ك ملیۆن دینارى عێراقى ده‌داته‌ ئه‌و خێزانه‌ له‌گه‌ڵ یارمه‌تیدانیان بۆ گواستنه‌وه‌ى كه‌لوپه‌له‌كانیان".