دیوانى وه‌قفى سونى:سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ یه‌كه‌م ڕۆژى مانگى موحڕه‌مه‌

ناوخۆ
  • 19-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    دیوانى وه‌قفى سونى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌مممه‌،ڕایگه‌یاند سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ به‌روارى یه‌كه‌م ڕۆژى مانگى  موحه‌ڕه‌مه‌.
    دیوانى وه‌قفى سونى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ به‌روارى20 / 8 / 2020 یه‌كه‌م ڕۆژى مانگى  موحه‌ڕه‌‌مى ساڵى كۆچى 1442 ك وسه‌ره‌تاى ساڵى نوێى كۆچییه‌".
    ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ پشووى فه‌رمییه‌ به‌بۆنه‌ى هاتنى ساڵى نوێى كۆچى.
    ئه‌میندارێتى گشتى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند،بڕیاردراوه‌"سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌،به‌روارى20 / 8 / 2020 پشووى فه‌رمى بێت به‌بۆنه‌ى هاتنى ساڵى نوێى كۆچى كه‌ده‌كاته‌ یه‌كى مانگى موحه‌ڕه‌م بۆ ساڵى 1442 كۆچى".