لەساڵیادی کۆچی دوایدا… هەواڵێکی سەرسوڕهێنەر دەربارەی دڵی مارادۆنا

وەرزش
  • 23-11-2021, 08:57
  • +A -A

    بەدواداچون_اەع

    زانیاری لەسەر هۆکاری مردنی مارادۆنا بڵاودەبێتەوە و لە کاتی ناشتنیدا دڵی لە ناو جەستەیدا نەبووە.
    نیلسۆن کاسترۆی ڕۆژنامە نوس و پزیشکی ئەرجەنتینەوە چەندین نهێنی لە سەر مردنی مارادۆنا بڵاوکردەوە کە نزیکەى ساڵێک بەسەر مردنیدا لەتەمەنی 60 ساڵیدا تێدەپەڕێت.
    کاسترۆ کە خاوەنی کتێبێکە لەسەر ئەفسانە ئەرجەنتینییەکە بە ناوی تەندروستی مارادۆنا ئاشکرایکرد، هەندێک هاندەری توندڕەوى ئەرجەنتینی بە نیاز بوون پاش بە خاکسپاردنی دڵی دەربهێنن، بەڵام پزیشکانی یاریزانەکە پێش ئەوەى بە خاک بسپێردرێت دڵیان لە جەستەى دەرهێناوە تا پشکنینی زیاتر تایبەت بە هۆکاری مردنەکەى بکەن.
    ئاماژەشی بەوەدا، پاش گەڕان بە دوای زانیاری لە تۆمارەکاندا و گۆێگرتن لە وتەى چەند شایەتحاڵێک کە ئامادەنەبوون ناویان ئاشکرابکرێت، دووپاتیانکردووەتەوە کە مارادۆنا بەبێ دڵ نێژراوە و بۆیاندەرکەوتووە کە کێشی دڵی نیو کیلۆ بووە لە کاتێکدا دڵی ئاسایی مرۆڤیک نزیکەى 300 گرامە، ئەوەش دەیسەلمێنێت مردنەکەى مارادۆنا نائاسایی بووە