هێرشبه‌رى ئینگلیزى كه براوه‌ى جامى جیهانى بوو كۆچى دوایى كرد

وەرزش
  • 28-09-2021, 19:28
  • +A -A

    به‌دواداچون-اه‌ع   
     ڕۆجەر هانتی گۆڵکاری مێژووی لیڤەرپوڵ وهێرشبه‌رى ئینگلیزى كه‌ براوه‌ى جامى جیهانى بوولەتەمەنی 83 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.
    یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی بەشێوەیەکی فەرمی ڕایگەیاند کە ڕۆجەر هانتی ئەفسانەی یانەکەیان دوای ململانێیەکی دوور و درێژی لەگەڵ نەخۆشیەکەیدا لەتەمەنی 83 ساڵی کۆچی دوایی کرد.
    لیڤەرپوڵ بڵاویکردەوە کە هانت لە 492 یاریدا 285 گۆڵی بۆ یانەکە تۆمارکردوە لە ماوەی 11 ساڵی یاریکردنی لەڕیزەکانی یانە ئینگلیزیەکە و دووەم گۆڵکاری مێژوویی یانەکەیە.
    یۆرگن کلۆپ دەربارەی ئەو ڕووداوە وتی:بەڕاستی ئەوە هەواڵێکی ناخۆشە چونکە بەردەوانمی ماڵئاوایی لە ئەفسانەکانی یانەکەمان دەکەین، هانت لەگرنگترین کەسایەتیەکانی لیڤەرپوڵە و هەمووان ئەوە دەزانن.
    ڕۆجەر هانت لەگەڵ لیڤەرپوڵ دوو جار نازناوی خولی ئینگلتەرا و جارێک جامی یەکێتی ئینگلتەرای بەدەستهێناوە هەروەها مۆندیالی 1966 ی لەگەڵ ئینگلتەرا بردووەتەوە.