‎دەستگیرکردنی پێنج تیرۆرست لە بەغدا و ئەنبار

ئەمنی
  • 26-10-2021, 13:39
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانەی راگەیاندنی ئەمنی،ئەمڕۆ سێشەممە دەستگیرکردنی پێنج تیرۆریستی لە پارێزگاکانی بەغدا و ئەنبار، راگەیاند.
    لە راگەیەندراوێکی شانەکە کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"ھێزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، سێ تیرۆریستیان لە رۆژئاوای پارێزگای بەغدا کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکرابوون، دەستگیرکردووە.
    باس لەوەشکراوە" کە ھەروەھا ھێزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی پشت بەستن بە زانیاریە ھەواڵگرییەکان لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، دوو تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگای ئەنبار دەستگیرکردووە و ھاتووە "تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان دانیان بەوە داناوە کە لەناو ویلایەتی باشوور و ئەنبار سەربە داعش، چەکداربوون".
    لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو "کە دوای وەرگرتنی گوتەکانیان، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان، بگیرێتەبەر".