پاتریارکی کلدانییەکان پێکهێنانی حکوومەتی نوێ دەکەن لەسەر بنەمایەکی نیشتیمان

سیاسی / ناوخۆ
  • 23-10-2021, 20:49
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    پاتریارکی کلدانییەکان،ئەمڕۆ شەممە، داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکات پابەندبن بە بنەما نیشتیمانی و برایەتییەکان، هەروەها داواش دەکات بەزووترین کات حکوومەتی نوێی عێراق پێکبهێندرێت.  
    نوسینگەی راگەیاندنی پاتریکەکان لەجراگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:" بەسەرپەرشتی لویس ڕوفائیل ساکۆ پاتریارکی کلدانییەکان کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ئەساقیفەکانی کلدانییەکان بەڕێوەچوو سەبارەت بەو دۆخە گرژییەی کە لەدوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هاتۆتە ئاراوە، دوای کۆبوونەوەکە پاتریارکی کلدانییەکان لە ڕاگەیاندراوێکدا داوایەکی ئاراستەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرد".
    پاتریارکی کلدانییەکان لویس ڕوفائیل ساکۆ لە ڕاگەیاندراوێکدا داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکات پابەندبن بە بنەما نیشتیمانییەکان و برایەتییەکان، داواش دەکات بەرژەوەندی گشتی بخەنە سەروو ئەجێندا حیزبییەکانەوە، هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا داواش دەکات بەشێوەیەکی هێمنانە گفتووگۆ بکەن و گفتووگۆکانیان لەسەر بنەمای لێک تێگەیشتن بێت و کۆتایی بەو گرژییە بهێنن کە لەدوای ئاشراکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەوە دروستبووە.
    هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا داوا دەکات بەخێرایی حکوومەتی نوێ لەسەر بنەمایەکی نیشتیمانی پێکبهێندرێت کە توانای جێبەجێکردنی داواکاری هاووڵاتییانی هەبێت.
    هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا پاتریارکی کلدانییەکان هۆشداری لە بەکارهێنانی چەک دەدات و ڕایدەگەیەنێت: پێویستە چەک تەنها بۆ بەرگریکردن لە نیشتیمان بەکاربهێندرێت.