کۆمسیۆن بڕیاری دووبارە ژماردنەوە و جیاکردنەوەی دەستیی وێستگەکانی هەڵبژاردن دەدات کە تانەی لێدراوە

سیاسی
  • 22-10-2021, 21:44
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ،ئەمڕۆ هەینی بڕیاریدا دووبارە ژماردنەوە و جیاکردنەوەی دەستیی وێستگەکانی هەڵبژاردن بکات کە تانەیان لەسەر تۆمارکراوە.
    لە راگەیەندراوێکی کۆمسیۆن کەدەستی  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) دا کەوتووە رایگەیاند:"ڕۆژی هەینی 22ی تشرینی یەکەم بەردەوام بوو لە خوێندنی ئەو داواکارییانەی کە پێشکەشیان کردووە و لەلایەن بەشی پەیوەندیدارەوە وردبینی کراوە، کە ئەڕۆ هەینی 295 داواکاری پێشکەش بە دەستەی کۆمسیاران کراوە و دوای تەواوکردنی ڕێکارە لێکۆڵینەوەیە پێویستەکان لەبەر ڕۆشنایی ئەو بەڵگە و ڕاسپاردانەی کە کراوە".
    وتیشی"ئەنجومەنەکە پێشنیاری کرد کە 294 داواکارییەکان بە هۆکاری جۆراوجۆر دووربخرێنەوە 38/یەکەم لە یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق کەسیک کە تانە دەسات وەک داواکارەکە ئەو وێستگە یان ناوەندەی دیاری نەکردووە کە سکاڵای لە سەر ئەنجامەکانی دەبێتەوە و داوای کردنەوەی سەرجەم وێستگەکانی دەستەی هەڵبژاردنی کردووە یان بۆ سەلماندنی ئەوەی کە ئەنجامەکانی راگەیەندراوە وەک یەکن، ئەو داواکارییانە بە ڕاسپارد"،هەرەوها "ئەم داواکارییانە بە ڕاسپاردەوە  بۆ دادگای هەڵبژاردنەکان دەنێردرێن بۆ بڕیاردان بەپێی یاسا".
    ئاماژەی بەوەکرد:"ئەنجومەنەکە بڕیاریداوە ژماردنەوەی دەستی و جیاکردنەوە بۆ بەشێک لە وێستگەکانی هەڵبژاردنی پێشبڕکێکراو لەسەر بنەمای داواکاریی کاندیدێک لەپارێزگای کەرکوک پەسەند بکات، چونکە بە بەڵگەوە پشتیوانی لێکراوە و ئەنجومەنیش دوای تەواوکردنی ڕێکارەکانی ژماردنی دەستی و جیاکردنەوە بریاری خۆی لەسەر دەدات".
    وتیشی:"ژماردنی دەنگەکان و جیاکردنەوەیان بەشێوەیەکی دەستیی دەبێت بە ئامادەبوونی نوێنەرانی کاندیدە ڕکابەرەکانی ئەو وێستگانە بەپێی بەروار و ڕێوشوێن و میکانیزمەکان کە زووتر دیاری بکرێن و لەلایەن کۆمسیۆن بڵاودەکرێتەوە".