به‌غدا-اه‌ع
قاسم ئه‌عڕه‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه له‌هه‌وڵه‌كانى عێراق بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا وئاسانكردنى ڕێوشوێنه‌كانى پێدانى ڤیزا.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"قاسم ئه‌عڕه‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی،ئه‌مڕۆ له‌نوسینگه‌ى خۆى پێشوازیكرد له مارك برایسۆن باڵیۆزى به‌ریتانیا له‌به‌غدا"،روونیشیكرده‌وه"له‌میان دیداره‌كه،په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق وبه‌ریتانیا،وڕێكاره‌كانى به‌ره‌وپێشبردنى له‌پێناو خزمه‌تكردنى به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوو وڵات وپته‌وكردنى ئاسایش وسه‌قامگیرى ناوچه‌كه خرایه به‌رباس".
ئه‌عڕه‌جى له‌میان دیداره‌كه جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ى"عێراق به په‌رۆشه بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا وهه‌وڵى پته‌وكردنى ده‌دات له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان،به‌تایبه‌ت ئاسانكردنى ڕێوشوێنه‌كانى پێدانى ڤیزا بۆ عێراقییه‌كان بۆ چوونه‌ژووره‌وه‌ى شانشینى یه‌كگرتوو"،هه‌روه‌ها ستایشى"ڕۆڵى ئه‌رێنى به‌ریتانیا كرد بۆ پاڵپشتیكردنى هێوه‌ربوونه‌وه وسه‌قامگیرى ناوچه‌كه".
لاى خۆیه‌وه باڵێۆزى به‌ریتانیا،پێشوازى كرد له‌دیالۆگى ئێستاى نێوان ئێران وسعودیه،هیوایشى خواست بازنه‌ى دیالۆگه‌كه فراوانتر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو وڵاتانى كه‌نداو بگرێته‌وه له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنى ئاسایش وسه‌قامگیرى".
هه‌ر له‌دیداره‌كه گفتوگۆیش كرا له‌باره‌ى ڕێكاره‌كانى هاریكارى هاوبه‌ش نێوان عێراق وشانشینى یه‌كگرتوو،له‌بواره‌كانى ڕ‌ۆشنبیرى وئابوورى،وهه‌روه‌ها هاریكارى هه‌واڵگیرى له‌بوارى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر ،ودۆسییه‌ى ئاواره‌كان،له‌پاڵ جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر گرنگى سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق،وه‌ك شایسته‌یه‌كى نیشتمانى عێراقییه‌كان چاوه‌ڕوانى ده‌كه‌ن.