به‌غدا-اه‌ع-نه‌ساڕ حاج
و:سۆما جاف
مزهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى دارایی،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،خاڵه ئه‌رێنییه‌كانى لابردنى ناوى عێراق له‌لیستى به‌ریتانیا بۆ وڵاته زۆر مه‌ترسیداره‌كانى سپیكردنه‌وه‌ى پاره خسته‌ڕوو.
ساڵح له‌لێدوانێك بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ده‌سه‌ڵاتى نه‌ختێنه‌یی دركى به‌وه‌ناوه به‌ریتانیا وبازاڕى له‌نده‌ن به‌تایبه‌تى ،ناوه‌ندى دارایی یه‌كه‌مى جیهانه،وبازاڕى دارایی عێراقیش له‌و هه‌نگاوه‌ى شانشینى یه‌كگرتوو له‌بوارى پته‌وكردنى كارى سیسته‌مى دارایی نێوده‌وڵه‌تى عێراق ئه‌نجامیدا له‌میان لابردنى ناوى عێراق له‌لیستى وڵاته زۆر مه‌ترسیداره‌كان له‌بابه‌تى سپیكردنه‌وه‌ى پاره وتاوانهكانى پاره‌داركردنى تیرۆر،متمانه‌ى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق وده‌زگا بانكییهكانى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه به‌وه‌ى له‌پله‌یه‌كى باڵاى متمانه‌یه ومهترسییهكانى كه‌مبۆته‌وه له‌كاره‌كانى سه‌وداى دارایی به‌تایبه‌ت ئاڵوگۆڕى پاره وچۆنێتى به‌كارهێنانى وگرنگییهكانى ئه‌م بابه‌ته لهدهستهبهركردنى ژینگه‌یه‌كى ئابوورى ووهبهرهێنانى سه‌لامه‌ت وتوندوتۆڵ".
وتیشى"ئه‌م هه‌نگاوه له‌ده‌رئه‌نجامى ئه‌ركى دیبلۆماتى باڵاى بانكى ناوه‌ندى عێراقى بووه له‌چاودێریكردنى هه‌نارده‌ى پاره ولهچوارچێوهى هاریكارى دارایی نێوده‌وڵه‌تى كهڕهنگدانهوهى ئه‌ندامێتى كاراى عێراق ونوسینگهى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سپیكردنه‌وه‌ى پاره‌ى عێراقییه،وهه‌روه‌ها ڕۆڵى تیمى كارى دارایی نێوده‌وڵه‌تى بۆ ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست وباكوورى ئه‌فریقیا هه‌ر له‌ساڵى 2004ه‌وه تاوه‌كو ئه‌م ساته‌وه‌خته".
ئاماژه‌یشیدا"لابردنى ناوى عێراق له‌لیستى به‌ریتانیا،كهریزبهندى وڵاته مه‌ترسیداره‌كان ده‌كات له‌بابه‌تى سپیكردنه‌وه‌ى پاره وپارهدارى تیرۆر،بنه‌مایه‌ك ده‌بێت لهفراوانتركردنى كه‌شوهه‌واى وه‌به‌رهێنانى نێوده‌وڵه‌تى ووهبهرهێنهرانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ كاركردن له‌عێراق ووه‌به‌رهێنان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان به‌بێ هیچ مه‌ترسییه‌كى یاسایی یان ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى لێپرسینه‌وه له‌م هه‌نگاوه‌یان،ئه‌مه بگره له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئاسۆیی سه‌وداى ده‌سته‌به‌رى ئارام له‌نێوان بانكه عێراقییه‌كان وبانكهكانى به‌ریتانیا به‌كه‌مترین تێچوو فراوانتر ده‌بێت لهڕاییكردنى مامه‌ڵه‌ى بانكى".
ڕایشیگه‌یاند"هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌رێنى به‌ریتانیا له‌ئه‌نجامى لابردنى ناوى عێراق له وڵاته زۆر مه‌ترسیداره‌كان له‌لیستى به‌ریتانیا له‌بوارى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سپیكردنه‌وه‌ى پاره وبه‌م شێوازه ئه‌رێنییه پله‌ى ریزبه‌ندى ده‌سته‌به‌رى عێراق پته‌وتر ده‌كات ومتمانه به‌سێ فۆرمه ئه‌وروپییه تایبه‌ته‌كانى عێراق ده‌دات كه‌له‌ئێستادا له‌بازاڕى سه‌رمایه‌دارى جیهانى كاریپێده‌كرێت وبههاكهى كه‌متر له5ملیار دۆلاره ئه‌مه له‌گه‌ڵ پته‌وكردنى پێشه‌نگى ده‌سته‌به‌رى عێراق له‌كاتى ئه‌نجامدانى ریزبه‌ندى ده‌سته‌به‌رى داهاتوو،واته ژینگه‌ى عێراق ئه‌رێنییه وسهرنجڕاكێشه بۆ كار وچالاكى ئابوورى نێوده‌وڵه‌تى".
شایه‌نى باسه بانكى ناوه‌ندى عێراقى،ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى ڕابردوو ڕایگه‌یاند،بڕیارێك له‌وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى به‌ریتانیا ده‌ركراوه به‌ده‌ركردنى عێراق له‌میان ریزبه‌ندى به‌ریتانیا بۆ وڵاته زۆر مه‌ترسیداره‌كان،ئاماژه‌یشیدا،ئه‌م هه‌نگاوه ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌رێنى ده‌بێت لهئاسانكردنى كارى بازرگانى وهاتنى كۆمپانیاكانى له‌نێوان هه‌ردوو وڵات".
ئینفوگرافیک.... ده‌ی کانوونی دووەم ڕۆژی سەرکەوتنی گەورەبوو