غانمى:ژماره‌ى زیاره‌تكارانى كه‌ربه‌لا گه‌یشته‌ 17 ملیۆن كه‌س

ناوخۆ
  • 28-09-2021, 20:00
  • +A -A

    کەربەلاى پیرۆز-اه‌ع   
    وەزیری ناوخۆ عوسمان غانمی،ئه‌مڕۆ سێشەممە، رایگه‌یاند ژمارەی زیاره‌تكاران بۆ پارێزگای کەربەلا پیرۆز بۆ ئەنجامدانی مه‌راسیمى چله‌ى ئیمام حسێن "سڵاوى خواى لێبێت" گەیشتە 17 ملیۆن كه‌س.
    غانمى لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ پارێزگاری شاری کەربەلا پیرۆز، نەسیف خەتابی كه‌ ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع) چاودێرى كردووه‌ رایگه‌یاند:"ژمارەی زیاره‌تكاران بۆ کەربەلا گەیشتووەتە 17 ملیۆن کەس"،وتیشى"وپلانى ئه‌منى چله‌ى ئیمام حسێن سه‌ركه‌وتووه‌ بوو".
    لای خۆیەوە خەتابی گوتی: "سەرکەوتنی هەموو پلانەکانی خزمەتگوزاری تایبەت لەسەردانەکەی چله‌ رادەگەیەنین".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"99 هەزار فەرمانبەر بەشدارییان کردووە لە سەرکەوتنی سەردانەکە لە هەموو دەزگا و وەزارەتەکانەوە".