مه‌زارگاى عه‌باسى:زیاتر له‌14 ملیۆن زیاره‌تكار به‌شداریان له‌ مه‌راسیمى چله‌ كرد

ناوخۆ
  • 8-10-2020, 00:00
  • +A -A

     مه‌زارگاى عه‌باسى:زیاتر له‌14 ملیۆن زیاره‌تكار به‌شداریان له‌ مه‌راسیمى چله‌ كرد

    كه‌ربه‌لا-اه‌ع
     
     
    مه‌زارگاى عه‌باسى پیرۆز ژماره‌ى به‌شداربوانى له‌ رێو ڕه‌سمى چله‌ى ئیمام حسێن (س.خ) ئاشكرا كرد.
    له‌ به‌یانامه‌یه‌كى مه‌زارگاى عه‌باسى ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" ئه‌و زیاره‌تكارانه‌ى به‌ پێى سیسته‌مى ئه‌لیكترۆنى تۆماركراون، له‌ 9 سه‌فه‌ر تاوه‌كو نیوه‌ڕۆى 20 سه‌فه‌رى ساڵى 1442 ك ،گه‌یشته‌ (14.553.308) زیاره‌تكار".
    ئاماژه‌یه‌وه‌كرا زیاره‌تكاران له‌ پێنج ده‌روازه‌ى سه‌ره‌كیه‌وه‌ هاتونه‌ته‌ كه‌ربه‌لاى پیرۆزه‌وه‌" (به‌غدا -كه‌ربه‌لا)،(نه‌جه‌ف- كه‌ربه‌لا)، ( بابل- كه‌ربه‌لا) ، (حسێنیه‌ -كه‌ربه‌لا)، (حور- كه‌ربه‌لا).