مه‌زارگه‌ى عەباسى پیرۆز: زیاتر له‌ 16 ملیۆن زیاره‌تكار بەشداری چلەی ئیمام حسێنیان کردووە

ناوخۆ
  • 28-09-2021, 15:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مه‌زارگه‌ى عەباسى پیرۆز،ئەمڕۆ سێشەممە،ڕایگەیاند، ژمارەی تۆمارکراوی سەردانیکەرانی مەراسیمەکانی چلەی ئیمام حوسێن لە کەربەلا 16 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە.
    له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى مه‌زارگه‌كه‌ كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"به‌بۆنه‌ى یادى چله‌ى ئیمام حسێن (سڵاوى خواى لێ بێت) زباتر   16 ملیۆن و 327 هەزار و 542 زیاره‌تكار کە لە دەروازە سەرەکییەکانی (بەغدا-کەربەلا)، (نەجەف-کەربەلا)، (بابل-کەربەلا) و (حسێنییە-کەربەلا) چوونەتە ئەو شارە بۆ به‌شدارى كردن له‌و یاده‌ مه‌زنه‌ كه‌ زیاتر له‌ 13 سه‌ده‌یه‌ خه‌ڵكى ئه‌و یاده‌ به‌رز و پیرۆز راده‌گرن".