لەئاکامی پێکدادان لەگەڵ هێزی داگیرکەری ئیسرائیلی چوار فەلەستینی شەهید بوون

جیهانی
  • 26-09-2021, 11:10
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ سوپای داگیرکەری ئیسرائیل لە دوو پێگەی ڕۆژئاوا چوار فەلەستینی شەهیدبوون.
    وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ،ئەمڕۆ یەکشەممە،لە بەیاننامەیەکدا دووپاتی کردەوە کە "سێ هاوڵاتی لە شارۆچکەی بەدەوی باکوری قودس کوژراون" دوای ئەوەی پێشتر شەهیدبوونی کەسێکی تری بە "فیشەکی زیندوو" لە گوندی بورقین-ی باشووری ڕۆژئاوای جنین ڕاگەیاند.