کۆمسیۆن جەختیکردەوە لە گرنگی چاودێری نێودەوڵەتیی هەڵبژاردنەکان بۆ پشتگیری لە نەزاهە و شەفافییەت

سیاسی
  • 19-09-2021, 16:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ،ئەمڕۆ یەکشەممە جەختیکردەوە لە گرنگی چاودێری نێودەوڵەتیی هەڵبژاردنەکان بۆ پشتگیری لە نەزاهە و شەفافییەتی".
    لە راگەیەندراوێکی کۆمسیۆن کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە ڕایگەیاند:"سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران حاکم جەلیل عەدنان خەلەف لە بارەگای کۆمسیۆن لە بەغدا چاوی کەوت بە باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کۆتارۆ سوزوکی، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕۆڵی خۆی لە پشتیوانیکردن لە پرۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق بە بەشداری کردن لە چاودێری نێودەوڵەتی".
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"سەرۆکی ئەنجومەنەکە بە پێشوازیکردن لە باڵیۆزی ژاپۆن کۆبوونەوەکەی دەستپێکرد، ستایشی پۆستەکانی وڵاتەکەی کرد بۆ پشتگیری سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان و هاوکاریەکانی بۆ پشتگیریکردنی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا".
    خەلەف جەختی لەسەر گرنگی چاودێری نێودەوڵەتیی پرۆسەی هەڵبژاردن کردەوە، بۆ ئەوەی ڕاپۆرتەکانی هەڵسەنگاندنی پرۆسەی هەڵبژاردن بەئازادی و بێلایەنانە پێشکەش بکرێت بەمەبەستی پشتڕاستکردنەوەی نەزاهە و شەفافییەتی هەڵبژاردنەکان، ئەمەیە کە ئیدارەی نوێی کۆمسیۆن بە چەند ڕێوشوێنێک بەدوایدا گەڕاوە، لەوانە گەشەپێدانی میکانیزمی هەڵبژاردن و دەستەی هەڵبژاردنی ئەلکترۆنی و ڕاهێنانی کارمەندانی کۆمسیۆن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کاری هەڵبژاردن"
    لەلایەن خۆیەوە باڵیۆزی ژاپۆن خواستی وڵاتەکەی بۆ بەشداریکردن لە چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دەرببڕیت بەناردنی تیمێکی چاودێری نێودەوڵەتی ژاپۆنی بۆ بەشداریکردن لە شەفافییەت و بێلایەنی، پەرۆشی ژاپۆنی بۆ پاراستنی هاوکاری لەگەڵ عێراق بەتایبەت لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو".