ئەبولغیت حەلبوسی دڵنیا دەکاتەوە لە پشتیوانییەکانی کۆمکاری عەرەبی بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن

سیاسی
  • 16-09-2021, 17:45
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەبی ئەحمەد ئەبولغیت ،ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد حەلبوسی جەختیکردەوە کە کۆمکاری عەرەبی پشتگیری پرۆسەی هەڵبژاردن دەکات لەگەڵ تیمێکی چاودێرانی بەتوانای سکرتارییەتی گشتی.
    سەرچاوەیەکی فەرمی لە سکرتارییەتی گشتی کۆمکاری عەرەبی لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"ئەبولغیت ئەمڕۆ پێشوازی لە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کرد  و دەستخۆشی لە ڕۆڵی کارای حەلبوسی کرد لە برەودان بە پەیوەندی و دیالۆگ و گەرموگوڕی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و براکانی لە وڵاتانی عەرەبیدا بگەڕێنێتەوە، هەروەها ڕۆڵیشی لە برەودان بە پەیوەندییەکان لە ئاستی پەرلەمانی عەرەبیدا".
    سەرچاوەکە ڕونیکردەوە کە " ئەمینداری گشتی خۆشحاڵی خۆی دەرببڕیت بەو پێشکەوتنانەی کە دەوڵەتی عێراقی بەدەست هێناوە لەڕووی پتەوکردنی پەیوەندی عێراق لەگەڵ دەوروبەرە عەرەبییەکەی و ئەوەی کەخۆی لە میانەی ئەو کۆبوونەوە ئاست بەرزانەی کە لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لەبەغدا پەرۆشی پاراستنی ڕەهەندی عەرەبی عێراق و چەسپاندنی باشترین پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا بووە، هەروەها لە زمانی دیالۆگەوە ڕێبازێکی بنیاتنەر هەڵبگرێت بۆ چارەسەرکردنی جیاوازییەکان و لێکنزیککردنەوەی بۆچوونی براکانمان".
    سەرچاوەکە رونیکردەوە"سکرتێری گشتی پێشوازی لە چالاکییەکەی کرد کە لە عێراق بەڕێوەدەچێت و ئاماژەی بەوەدا کە لە کۆتایی مانگی ئابدا میوانداری کۆنگرەی بەغدای کردووە بۆ هاوبەشی و هاوکاری، هەروەها کۆنگرەی گەڕاندنەوەی پارە بەتاڵان براوەکان کە لە 15 و16 ی ئەم مانگە بەرێوەچوو بەسەرپەشتی سەرۆک وەزیران هەروەها ناوەندی عەرەبی بۆ توێژینەوەی یاسایی و دادوەری، کە بەشداری کارای وەزیرانی داد و دادوەری و یاسادانان و گەورەبەرپرسان و شارەزایانی وڵاتانی عەرەبیی بەخۆیەوە بینیوە، تەوەرە گرنگەکانی پەیوەست بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و گەڕاندنەوەی پارە تاڵانکراوەکان و گفتوگۆ لەسەر هەوڵەکانی هاوبەشی بکەن بۆ پەرەپێدانی هاوکاری لەم بوارەدا".
    ئەو سەرچاوەیە وتیشی:"کۆبوونەوەکەش باسی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمان کرد کە بڕیارە 10ی تشرینی یەکەم ئەنجام بدرێت، هەروەها پەرۆشی لایەنی عێراقی بۆ بەشداریکردن لە چاودێریی کۆمکاری عەرەبی، جەختیشیکردەوە لەسەر ئامادەیی کۆمکاری عەرەبی بۆ پشتگیریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن لەگەڵ تیمێکی چاودێرانی لێهاتووی سکرتارییەتی گشتی و جەختیشیکردەوە کە کۆمکاری عەرەبی هەمیشە لەگەڵ عێراق و گەلەکەیدا دەوەستێتەوە و لە هەموو وێستگە گرنگەکاندا لە ڕووی بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیریی و پتەوکردنی یەکڕیزیی نەتەوەیی و بەدیهێنانی ئاواتەکانی گەلی عێراق بۆ پێشکەوتن لەگەڵی دەبێت ".