كازمى ڕێنماییدا به‌پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ى پێشێلكارییه‌ ئه‌منییه‌كانى كه‌ركوك

ئەمنی
  • 5-09-2021, 22:42
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ڕێنماییدا به‌پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ى پێشێلكارییه‌ ئه‌منییه‌كانى كه‌ركوك.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى به‌په‌له‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانى كرد،وتیایدا گفتوگۆكرا له‌باره‌ى دواپێشهاته‌ ئه‌منییه‌كانى ئه‌مدواییه‌،وتاوتوێكردنى دانانى میكانزمى كارا بۆ ڕێگریكردن له‌دووباره‌ بوونه‌وه‌ى پێشێلكارییه‌ ئه‌منییه‌كان له‌پارێزگاى كه‌ركوك".
    وتیشى"كازمى له‌ده‌ستپێكى كۆبوونه‌وه‌كه‌،سه‌ره‌خۆشى له‌ڕۆڵه‌ى هێزه‌ چه‌كداره‌كان وكه‌سوكارى قوربانیان كرد كه‌ ئه‌مڕۆ له‌پارێزگاى كه‌ركوك شه‌هیدبوون".
    كازمى به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌ ،له‌سستى تواناكانى دووژمن به‌ڵام خراپى به‌رێوه‌بردن وكه‌مته‌رخه‌مى هه‌ندێك جار له‌كارى فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كان ده‌بێته‌ هۆى ڕوودانى پێشێلكارییه‌كان،جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌گرنگى دانانى میكانزمى نوێ بۆ دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ڕوودانى ڕووداوه‌ ئه‌منییه‌كان.
    جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌پێویستى كاراكردنه‌وه‌ى ڕۆڵى ده‌زگا هه‌واڵگیرییه‌كان،ودۆزینه‌وه‌ى میكانزمى هه‌ماهه‌نگى كارا نێوان ده‌زگا ئه‌منى وسه‌ربازییه‌ جیاجیاكان بۆ نه‌هێشتنى پێشێلكارییه‌كان.
    سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕێنمایشیدا به‌پێكهێنانى لیژنه‌ى ناوه‌ندى بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌م پێشێلكارییانه‌،وڕێگریكردن له‌دووباره‌ بوونه‌وه‌ى،جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌وه‌ى پارێزگاى كه‌ركوك ناسراو به‌فره‌ ڕه‌نگى،وكه‌سانێك هه‌ن هه‌وڵى دروستكردنى جیاكارى ده‌ده‌ن به‌تایبه‌ت دواى ئێمه‌ هه‌نگاو به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێكى چاره‌نووسساز ده‌نێن.
    كازمى به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ چاوى خشانده‌ ڕاپۆرتى فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كان بۆ هۆكارى ڕووداوه‌كه‌،وڕاسپارده‌ى خۆیشى پێشكه‌شكرد بۆ باشتركردنى ئه‌ركى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وڕێگریكردن له‌دووباره‌ بوونه‌وه‌ى پێشێلكارییه‌ ئه‌منییه‌كان.
    هه‌روه‌ها ڕێنمایشیدا به‌ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى پێشوه‌خته‌ى جۆرى،بۆ ڕێگرى كردن له‌شانه‌ نوستووه‌كان جارێكى تر چالاك ببن وپێشێلكارییه‌كان دووباره‌ ببێته‌وه‌.