ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکانی عێراق و ئوردن و هاوکاری دادوەری لەسەر مێزی کۆبوونەوەی زیدان و عۆدات بوو

ناوخۆ
  • 2-09-2021, 19:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فایەق زەیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری،ئەمڕۆ پێنجشەممە،لەگەڵ عەبدولمونعم عۆدات سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردنی،جەختیکردەوە لەسەر قووڵایی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی برا وگرنگی بەرەوپێشبردنیان لەسەرجەم بوارەکان بەتایبەت لەبابەتەکانی دادوەری ویاسایی.
    ڕاگەیاندنی دادوەری لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)کەوتووە،ڕایگەیاند" فایەق زەیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری پێشوازیکرد لەعەبدولمونعم عۆدات سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردنی وئەحمەد سەفەدی جێگرەکەی وشاندی یاوەریان".
    وتیشی"هەردوولا جەختیانکردەوە لەقووڵایی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی برا وگرنگی بەرەوپێشبردنیان لەسەرجەم بوارەکان بەتایبەت لەبابەتەکانی دادوەری ویاسایی وئاڵوگۆڕی شارەزایی وهاریکارییەکان لەم بوارەدا"،ڕایشیگەیاند"لەدیدارەکە موسلم موتعب مودب سەرۆکی دەستەی سەرپەرشتیارانی دادوەری وخالد تەها ئەحمەد سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخی فیدڕاڵی وڕەحیم عەبد حەسەن بەڕێوبەری گشتی فەرمانگەی پاسەوانەکانی دادوەری ئامادەی بوونی".