هەڵبژاردەی نیشتمانی و كۆریای باشوور بەبێ گۆڵ یەکسان بوون

وەرزش
  • 2-09-2021, 15:55
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى  یه‌كسان بوو له‌گه‌ڵ كۆریاى باشوور.
    لە جەولەى یەکەمی پاڵاوتنەکانی ئاسیا لە گەیشتن بە مۆندیالی 2022، لە کۆمەڵەی یەکەمدا هەڵبژاردەى کۆریای باشوور لە یاریگای خۆی میوانداری هەڵبژاردەى عێراقی کرد.
    بە درێژایی 90 خولەکی کاتی یاسایی یارییەکە هێرشبەرانی هەردوو هەڵبژاردە هەوڵی زۆریان دا گۆڵی پێشکەوتن تۆماربکەن، بەڵام سەرجەم هەوڵەکانیان شکستی هێنا و سەرئەنجام یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
    بەو یەکسانبوونەش هەردوو هەڵبژاردە بوونە خاوەنی خاڵێک لە کۆمەڵەکەیان کە هەریەک لە هەڵبژاردەکانی ئێران و سوریا و ئیمارات و لوبنان لەخۆدەگرێت.