عێراق میدالیایەکى زیوى لە پارائۆڵمپى تۆکیۆ بەدەستهێنا

وەرزش
  • 29-08-2021, 08:19
  • +A -A

    تۆکیۆ-عیماد ریكابى
    وێته‌گر-ئه‌حمه‌د عرێبى
    جەڕاح نەسار میدالیاى زیوى پارائۆڵمپى تۆکیۆى 2020ى لە هەڵدانى قورساییدا بەدەستهێنا.
    دواى کێبڕکێیەکى بەهێز لەگەڵ دێنیس گنیزدیلۆڤى ڕوسی لە یارى هەڵدانى قورساییدا لە یارییەکانى پارائۆڵمپى 2020، کە لە تۆکیۆى پایتەختى ژاپۆن بەڕێوەدەچێت، جەڕاح نەسارى پاڵەوانى عێراق پلەى دووەمى بەدەستهێنا و بوو بە خاوەنى میدالیاى زیو.
    جەڕاح نەسار قورساییەکەى بۆ 11 مەتر و 15 سانتیمەتر هەڵدا و بەجیاوازى سانتى مەترێک کێبڕکێکەى بە یاریزانە ڕوسیەکە دۆڕاند، کە ئەم 11 مەتر و 16 سانتیمەتر قورساییەکەى هەڵدا.
    جەڕاح نەسارى 30 ساڵ، لە یاریزانە کورتە باڵاکانە و لە پارێزگارى ناسریە لەدایکبووە و لەسەر دەستى ڕاهێنەر مازن حسێن ڕاهێنانى کردووە.
    دکتۆر عەقیل حامید، سەرۆکی لیژنەی پارائۆڵمپى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع) " ئەم دەستکەوتە بۆ عێراق زۆر گرنگە وەک لە ئاستی پاڵەوانێتی پێمپیۆن کە بەهێزترین کێبڕکێیە لە ڕووداوە وەرزشیەکاندا".