لیژنه‌یه‌كى نوێنه‌رایه‌تى له‌باره‌ى دامه‌زراندنه‌كانى ته‌ندروستى میواندارى پێنج به‌رپرس ده‌كات

ناوخۆ
  • 25-08-2021, 11:42
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیژنه‌ى ته‌ندروستى وژینگه‌ى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند له‌باره‌ى دامه‌زراندنه‌كانى ته‌ندروستى وڕێوشوێنه‌كانى تایبه‌ت به‌ڕێگرى كردن له‌كۆرۆنا وده‌سته‌به‌ركردنى ڤاكسینه‌كان میواندارى پێنج به‌رپرس ده‌كات.
    جه‌واد موسه‌وى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لیژنه‌كه‌ ئه‌مڕۆ میواندارى هانى عیقابى وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌وه‌كاله‌ت وعه‌لى به‌لداوى به‌ڕێوبه‌رى كۆمپانیاى كیمادیا ومه‌حمود ته‌میمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ڕاژه‌ى فیدڕاڵى وبڕیكارى كارگێڕى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ویاریده‌ده‌رى به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى كارگێڕى ویاسایی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كردووه‌".
    وتیشى"میواندارییه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى دامه‌زراندنه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وگروپى پزیشكى وگفتوگۆكردنى ڕێوشوێنه‌كانى ڕێگریكردن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا وده‌سته‌به‌ركردنى ڤاكسینه‌كان بووه‌".