وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 7610 حاڵه‌تى نوێى توشبوون به‌ كۆرۆنا و 10078 چاكبونه‌وه‌شى تۆماركرد

ناوخۆ
  • 14-08-2021, 18:02
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژینگه‌،ئه‌مڕۆ هه‌ینی،رایگه‌یاند 7610 حاڵه‌تى نوێى توشبوون به‌كۆرۆنا و 10078 چاكبونه‌وه‌شى تۆماركرد.
    لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتى ناوبراو كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 7610 تووشبووی نوێی کۆڕۆنا تۆمارکراوە و  10078 تووشبووی دیکەی پەتاکەش چاکبوونەتەوە. 
    لەلایەکی دیکەوە 65 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە. بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی، لەماوەی یەک رۆژدا 26210 کەس ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆڕۆنایان وەرگرتووە.