له‌ئاكامى هێرشێكى تیرۆرستى بۆ سه‌ر پرسه‌یه‌ك له‌سه‌ڵاحه‌دین 10 كه‌س شه‌هید وبرینداربوون

ئەمنی
  • 30-07-2021, 22:43
  • +A -A

    سه‌ڵاحه‌دین-اه‌ع

    له‌ئاكامى هێڕشێكى تیرۆرستى بۆ سه‌ر پرسه‌یه‌ك له‌باشورى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین 10 كه‌س شه‌هید وبرینداربوون.
    ڕاگه‌یاندنى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین،ئه‌مڕۆ هه‌ینى، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"له‌ئاكامى هێڕشێكى تیرۆرستى بۆ سه‌ر پرسه‌یه‌ك له‌شاره‌دێى یه‌سرب له‌باشورى سه‌ڵاحه‌دین،سێ كه‌س شه‌هیدبوون وحه‌وتى كه‌سى دیكه‌ برینداربوون له‌نێویشیاندا كارمه‌ندى ئه‌منى هه‌ن".
    وتیشى"ته‌واوى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان خرانه‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه‌ له‌پێناو كیۆماڵكردنى ناوچه‌كه‌ وگه‌ڕان به‌دواى ئه‌نجامده‌ران".