میسر: ژمارەی كوژراوانی تیرۆریستان لە ئۆپراسیۆنی سینا گەیشتە 38 كەس

  • 13-02-2018, 00:00
  • +A -A

    ا ه ع سوپای میسر ئەمرۆ سێ شەممە، رایگەیاند: لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی سەربازی سینا كە ناوی "سینا 2018"ی لێنراوە بۆ ریشەكێشكردنی تیرۆریستان، 10 تیرۆریستی تر كوژران و 400ی تریش دەستگیركران. لای خۆیەوە تامر رفاعی وتەبێژی سوپای میسر لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند: لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەكەدا توانیویانە شانەیەكی تیرۆریستی كە بە ترسناك ناوی دەبات و لە 10 كەس پێكهاتوون، لە یەكێك لە ماڵەكانی شاری عەریش لەناوبەرن. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، توانیویانە لە ئۆپراسیۆنەكەدا 400 تۆمەتبار و گومانلێكرا و دەستگیر بكەن كە هەڵگری رەگەزنامەی جۆراو جۆرن و رێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان پەیڕەو بكەن. بەو پێیەش ژمارەی كوژراوانی تیرۆریستان بۆ 38 كەس بەرزبویەوە و ژمارەی دەستگیركراوانیش گەیشتە 526 كەس.