وەزارەتی تەندروستی:بەھۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا ئۆکسجین لە تورکیاوە ھاوردە دەکەین

ناوخۆ
  • 26-07-2021, 13:28
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتی تەندروستیی و ژینگە،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، رایگەیاند  بەھۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئۆکسجین لە تورکیاوە ھاوردە دەکەن.
     محەمەد فەرتوسی بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی نۆرینگەکان سەربە وەزارەتی تەندروستیی له‌ میان وته‌یه‌كیدا له‌ كۆبونه‌وه‌ى شانه‌ى قه‌یرانه‌كان كه‌ په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ئاماده‌ى بوو رایگه‌یاند:" کارگەیەکی بەرھەمھێنانی ئۆکسجین لە بەغدا لە ساڵی ٢٠١٦دا بنیاتنراوە کە حەوت ھەزار لتر ئۆکسجین بۆ نەخۆشخانەکانی رەسافە و شاری پزیشکی دابین دەکات".
    وتیشی: "بەھۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا، ناچاربووین لەڕێگای ھەرێمی کوردستانەوە، ئۆکسجین لە تورکیاوە ھاوردە بکەین".