عێراق بەرزترین ژمارەی توشبون بەکۆرۆنا تۆمارکرد

ناوخۆ
  • 26-07-2021, 15:42
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتی تەندروستی و ژینگە،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌،رایگه‌یاند له‌ عێراقدا بەرزترین ژمارەی توشبون بەکۆرۆنا تۆمارکرا.
    له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى ناوبراو كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"  لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، 12180 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکرا و لەبەرامبەردا 9966 تووشبوو چاکبووەتەوە".
    هاوکات لەراگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە "کە 60 تووشبوو گیانی لەدەستداوە و لەو ماوەیەشدا 86531 کەس ڤاکسینی کۆڕۆنایان وەرگرتووە".